AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٣ ١٦:١٨

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند:

79 جار تێکشکاندنی تیرۆریستان لە ماوەی 45 ڕۆژدا

79 جار تێکشکاندنی تیرۆریستان لە ماوەی 45 ڕۆژدا

وەزارەتی ئیتلاعات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوای شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار، تا 15ی پووشپەڕ، 79 جار ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ تیرۆریستاندا هەبوو و گورزیان لێیان وەشاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی 45 ڕۆژدا ، 79 ئۆپراسیۆنیان دژی تیرۆریستان ئەنجام داوە.
یەکەی دژە تیرۆری ئەم وەزارەتە تەنها لە ماوەی ١ی جۆزەردانی ئەمساڵ تا ١٥ی پووشپەڕی ئەم مانگە، بە دەستنیشانکردنی ژمارەیەکی زۆر لە شانەنووستووەکان و 79 حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ و لێدانیان، دەیان دەستوپەیوەندی تیرۆریستی و بریکارەکانی پشتیوانی و دابینکەری دەستگیرکردووە.

هەروەها 560 پارچە لە هەموو جۆرە چەکێکی جەنگی دۆزیەوە و پووچەڵی کردەوە و 41,895 فیشەک، 9 بۆمبی ئامادەکراو و بڕێکی بەرچاو لە ئامێری سەرەتایی پێویست بۆ دروست کردنی چەک و چۆڵ دەستی بەسەردا گیرا.

News ID 50900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha